میرنشینی شەدادی یان دەوڵەتی شەدادی (ماوەی میرنشین ۹٥۱ - ۱۰٨٨ زاینی) سەرۆکی تیرەی ڕەوادی، محەمەد شەدادی دەوڵەتی شەدادیی کوردی دامەزراند و سنوورەکەیشی، لە شاری ڕەواندزەوە تاکوو شاری گەنجە ـ ئازەربایجانی سۆڤێتی ـ دەکشا ھەرێمی ئاران لە شارەکانی بەردەعە و دبیل و گەنجە و باکو چەند شارو ناوچەیەکی دیکە. میرنشینی شەدادی ھەرچەندە لەلایەن سەلجوقیەکانەوە لاوازکراوە بەڵام ھەتاوەکو ساڵی ۱۰٨٨ز لە شاری ئانی ھەر مابوو. لە دیارترین میرەکانیان محمەد کوڕی شەدادو فەزلون و ئەبولئەسوارو چەندانی دیکە. کەسەربەخۆبون و دراوی تایبەتی میرنشینەتیان لێداوە. لەو کاتەدا لە ڕۆژەڵاتی کورستاندا دەوڵەتی شەدادی و لە ڕۆژاوای کوردستاندا دەوڵەتی مەروانی و لە باشووریشدا دەوڵەتی حەسنەوی ھەبوون. ئەم سێ دەوڵەتەی کورد، ھەموو ھاودەمی یەکتر بوو. لە سەردەمی دەوڵەتی شەدادیدا، ژیانی کولتووری و ھونەری زۆر پێش کەوت لە ساڵی ١٠٨٨دا شای سەلجووقییەکان ھێرشێکی مەزنی بردە سەر دەوڵەتی شەدادی و دوایی پێھێنا
پادشاکانی شەدادیەکان ٨ کەس بوون هەکە له کەسایەتیەکانی به ناوبانگەکانی ئەو سەردەمه دەتوانین ناوی لەشکەری، فەزڵوون و ئەبوولسەوار شاوور بهێنین هەکە هەموویان پاڵەوان و قارەمانی بەهێز بوون
وەرگیراوە لە ویکیپێدیا