... ئینسانم. ژیانم پێ خۆشه. پێم خۆشه له شاری ئاوه‌دان، له شه‌قامی پاک و خاوێن له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستان بگه‌ڕێم. پێم خۆشه له ژووری گه‌رموگوڕ له‌سه‌ر نوێنی نه‌رم وه‌رکه‌وم. پێم خۆشه سه‌ر وه باسکێکی نه‌رم و نۆڵ بکه‌م. پێم خۆشه کام خۆراک خۆشه له‌پێشم بێ، پێم خۆشه کام شه‌راب چاکه له جاممدا بێ. ده‌مه‌وێ سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕینی نازداران ته‌ماشا بکه‌م. ده‌مه‌وێ جوانترین باله ببینم، بۆ چاکترین ئۆپێرا گوێ ڕابگرم.